سبەینێ لەسەرجەم دامودەزگاکانی هەرێم پشووی فەرمییە

  2023-10-02  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سبەی سێشەممە لە سەرجەم دامودەزگاکانی عێراق و هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.

بەگوێرەی رۆژمێری حکومەتی هەرێمی کوردستان و بەبۆنەی رۆژی سەربەخۆیی کۆماری عێراق؛ سبەی سێشەممە، ٣ـی ئۆکتۆبەری ٢٠٢٣، لە سەرجەم فەرمانگە و دامودەزگاکانی هەردوو حکومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان پشووی فەرمییە.

ئەمە لە کاتێکدایە رۆژی چوارشەممەی رابردووش، ٢٧ـی ئەیلوولی ٢٠٢٣، بەبۆنەی یادی لەدایکبوونی پەیامبەری ئیسلامەوە محەممەد (د.خ.)، لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان پشووی فەرمی بوو.