وتەبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئاینی رایگەیاند، نرخی گەشتی عەمرە بۆ ٥٥٠ دۆلار دابەزیوە کە نزمترین نرخی ئەمساڵییەتی.
ئەمڕۆ دووشەممە، نەبەز ئیسماعیل وتبێژی وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی ھەرێم، رایگەیاند، کێبڕکێی کۆمپانیاکانی حەج و عەمرە بووەتە ھۆی دابەزینی نرخی عەمرە بە ڕێژەیەکی بەرچاو.
وتیشی، نزیکبوونەوەی وەرزی خوێندن و کەمتربوونی گەشتیاران هۆکارێکی ترە کە وای کردوە نرخی گەشتکردن بۆ عەمرە داببەزێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، وەزارەتی ئەوقاف و کاروباری ئایینی هەرێم چاودێرییەکی چڕیان لەسەر کۆمپانیاکانی حەج و عەمرە داناوە بۆ ئەوەی عەمرەکاران بە زیاترین خزمەتگوزاری و باشترین شێوە گەشتەکانیان ئەنجام بدەن.