حکومەتى هەرێم سبەینێى کردە پشوو

  2020-07-13  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
حکومەتى هەرێمى کوردستان رایگەیاند، سبەینێ لەسەرجەم دامودەزگا حکومیەکان پشووى فەرمیە، بەڵام تاقیکردنەوە گشتیەکانى قۆناغى 12ى ئامادەیى ئەنجامدەدرێت.

حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان ئاگادارییه‌كى لەبارەى پشوەکەى سبەینێ بڵاو کردەوە و تیایدا رایگەیاندووە، سبەینێ سێشەممە 14ی تەمموز لە سەرجەم دامودەزگاکانی حکومەت پشووی فەرمی دەبێت، جگە لە وەزارەتی پەروەردە، کە تاقیکردنەوەکانی پۆلی 12ی ئامادەیی دەکرێت.

لە 14ی تەمموزی ساڵی 1958، سیستمی حکومڕانی عێراق لە پاشایەتییەوە بۆ کۆماری گۆڕدرا، بەو هۆیەشەوە 14ى تەمموزى هەموساڵێک پشووی فەرمییە.




ڕیکلام