ئەمڕۆ سێ شەممە بانکی ناوەندی عێراق ئەمڕۆ نزیکەی ٢٠٠ ملیۆن دۆلاری خستە بازاڕەوە ، لەو بڕەش ٢٦ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.
ئەمڕۆ سێشەممە، ١٠ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، بانکی ناوەندی عێراق، ١٩٩ ملیۆن و ٦٣ هەزارو ٨٢٩ دۆلاری خستە بازاڕەکانەوە.
لەو بڕە پارەیەش، ٢٦ ملیۆن و ٥٤٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی نەختینەیی و ١٧٢ ملیۆن و ٥٢٣ هەزارو ٨٢٩ دۆلاریشی بەشێوەی حەواڵە خستە بازاڕەکانی عێراقەوە.
لە ئێستادا ١٠٠ دۆلار بە ١٦٣هەزارو ٥٠٠ دینار لە بازاڕەکانی دراوی عێراق مامەڵەی پێوە دەکرێت.