بانکی ناوەندی بڕی ٣٦ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش خستەبازاڕەوە

  2023-10-16  | 
دۆسیە:  نرخی دۆلار
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بانکی ناوەندی عێراق، ئەمڕۆ زیاتر لە ١٩٧ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی حەواڵە و کاش خستەبازاڕەوە و کە بڕی ٣٦ ملیۆن دۆلاری بەشێوەی کاش بووە.

ژیان:
ئەمڕۆ دووشەممە١٦ی تشرینی یەکەم، بانکی ناوەندیی عێراق، بڕی ١٩٧ ملیۆن و ٨٤٠ هەزار و ٢٩٦ دۆلاری خستە بازاڕەوە کە  ١٦٠ ملیۆن و ٨٦٠ هەزار و ٢٩٦ دۆلار بەشێوەی حەواڵە

هەروەها بڕی ٣٦ ملیۆن و ٩٨٠ هەزار دۆلاری بەشێوەی کاش خستەبازاڕەوەو لەئێستا بەهای ١٠٠ دۆلار بەرانبەر بە نزیکەی ١٥٨ هەزار دینار مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ڕیکلام