جگە لە پارتى هەموو لایەنەکان بیریان لە کشانەوە لەم حکومەتە کردووەتەوە

  2020-07-14  | 
فەرید ئەسەسەرد
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سکرتێرى ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتى ڕایگەیاند، جگە لە پارتی هەموو لایەکان بیریان لە کشانەوە لەم حکومەتە کردۆتەوە

 فەرید ئەسەسەرد لەبەرنامەی 15 خولەکی تۆڕی هەواڵی ژیان ئاماژەی بەوەکرد، لایەنەکان هەندێک جار بیریانکردۆتەوە ئەگەر ئەم حکومەت نەتوانێت کارێک بکات بۆ هاوڵاتیانی خۆی بۆ ئێمە ئەو بەرپرسیارەتە هەڵبگرین بەڵام تائێستا نەگیشتوونەتە بڕیار بۆ ئەوەی لە حکومەت بکشێنەوە.

سەبارەت بە دۆسیەی نەوت ئەسەسەرد دەڵێت، هەندێک لە سێکتەرەکان هێشتا لای هەموو لایەنەکانی پێکهێنەرەکانی حکومەت ڕوون نین و وردەکارییەکان بەتەواوی لای حزبی سەرەکییە، دەتواننن بڵێن تەنها پارتى لەسەدا %100 ئاگادارى وردەکارى نەوت و داهاتەکانە بەڵام ئەوان وەک یەکێتى نزیکەى %50 ئاگادارن.

سکرتێرى ئەنجومەنى سەرکردایەتى یەکێتى لەبارەی دانوستانەکانی نێوان هەرێم و بەغدا دەڵێت، حکومەتی هەرێم زۆربەی کارتەکانی فشاری لەدەستداوە و بەبێ کارتی فشار دەچنە بەغدا بۆیە بەدڵنیاییەوە ڕێکەوتنی نمونەیی نابێت بۆ هەرێم.

لەبارەی پەیوەندییەکانی نێوان یەکێتی و پارتییەوە ئەسەسەرد پێیوایە بەستەڵەکى پەیوەندییەکانى نێوان یەکێتى و پارتى تواوەتەوە و وەک مانگێک لەمەو پێش نییە، بەمزووانەش کۆدەبنەوە.
 
بەرنامەی 15 خولەک بەرنامەیەکی سیاسی تۆڕی هەواڵی ژیانە و، هەرجارە و بەرپرسێکی باڵای حکومی یان حزبی دەدوێنێت و لەماوەی 15 خولەکدا وەڵامی پرسیارە گەرمەکانی هاوڵاتیان وەردەگرێتەوە


ڕیکلام