موچەی تەواوی ستافی نەخۆشخانەی قەڵا لە کەلار لە لایەن هاوسەرۆکی یەکێتییەوە دابین کرا

  2020-07-14  | 
هاوسەرۆک یەکێتی لەکاتی سەردانیکردنی ئیدارەی گەرمیان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى گەرمیان: موچەی ستافی تەواوی نەخۆشخانەی قەڵا لە لایەن هاوسەرۆکی یەکێتییەوە دابین کرا

سیروان محەمەد بەڕێوەبەرى گشتى تەندروستى گەرمیان، لە پەڕەى تایبەتى خۆى لە فەیسبووک ئاماژەى بەوەکردووە، هەر ئێستا لەلایەن د. میران محەمەد ئاغا ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتییەوە پێمان راگەیەندرا موچەی ستافی تەواوی نەخۆشخانەی قەڵا بەسەرجەم پزیشکان و کارمەند و فەرمانبەرانەوە دابین کرا لەلایەن هاوسەرۆکی یەکێتی.

ڕاشیگەیاندووە ئەم هەنگاوە پڕکردنەوەی کەلێنێکی گرنگی تەندروستی گەرمیانە و سوپاسى بۆ بەدەنگەوەهاتن و ئەو بەسەرکردنەوە و یەکدەنگییە بۆ روبەروبونەوەی کۆرۆنا.

ئەوە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ لاهور شێخ جەنگى هاوسەرۆکى یەکێتى بۆ بەدواداچوونى کێشە تەندروستییەکانى ئیدارەى گەرمیان سەردانى ناوچەکەى کرد.



ڕیکلام