سەرۆکایەتی هەرێم ڕایگەیاند، نێچيرڤان بارزانى سه‌ردانى فه‌ره‌نسا ده‌كات و لەگەڵ ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا كۆده‌بێته‌وه
سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان لە راگەیەندراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، "نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، له‌سه‌ر بانگهێشتى فهرميى ئيمانوێل ماكرۆن سه‌رۆكى فه‌ره‌نسا، سه‌ردانى پاريس ده‌كات و رۆژى هه‌ينى (3ـی تشرینی دووەمی 2023) له كۆشكى ئێليزێ له‌گه‌ڵ ماكرۆن كۆده‌بێته‌وه".
لە بارەی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەکە، سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان روونیکردووەتەوە، "هه‌ردوولا په‌يوه‌ندييه‌كانى فه‌ره‌نسا له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان و بره‌ودان به هاريكاريى هاوبه‌ش و دۆخى عێراق و ناوچه‌كه به‌گشتى تاوتوێ ده‌كه‌ن".