بەهۆی پابەند نەبوونیان بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن دوو ریستۆرانت داخران

  2020-07-14  | 
دۆسیە:  سلێمانی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لیژنەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی دوو ریستۆرانتی داخست بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی كاركردن و جێبەجێ نەكردنی رێنماییەكانی خۆپارێزی لە كۆرۆنا.

لیژنەی ریستۆرانی قائیمقامیەتی سلێمانی، شەوی رابردوو هەردوو ریستۆرانتی (سایەگوڵی2 و VIP) لە گەڕەكی سەرچناری شاری سلێمانی بەهۆی پابەند نەبوونیان بە مەرج و رێنماییەكانی تەندروستی و رێكارەكانی خۆپارێزی لەڤایرۆسی كۆرۆنا داخراون. 

ئەو لیژنەیە ئەوەشی راگەیاندووە ئەو دوو ریستۆرانتە خاوەنەكانیان روبەڕووی رێكاری‌ یاسایی دەكرێنەوە. ئەو شوێنانەش ئاگادار دەكاتەوە كە بەپێی رێنماییەكانی ژووری ئۆپراسیۆنەكان كراونەتەوە و بەهۆی سەرپێچی جارێك داخراون، لەكاتی دووبارە كردنەی سەرپێچیدا شوێنەكەی بۆ ماوەی یەك مانگ دادەخرێت و خاوەنەكەشی روبەڕوی رێكاری یاسایی توند دەكرێتەوە.


ڕیکلام