پەرلەمانتارێکی عێراق: پێویستە تەمەنی كۆمسیۆنی هەڵبژاردنەكانی عێراق درێژبكرێتەوە

  2023-11-10  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
‎ئەندامێکی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەڵێت، پێوییستە ئەنجومەنی نوێنەران تەمەنی کۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق درێژبکاتەوە، پێش دەستپێکی پشووی وەرزی یاسادانان.

كاروان یاروەیس، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە فراكسیۆنی یەكێتی راگەیاند، پێوییستە ئەنجومەنی نوێنەران دانیشتنێكی تایبەت بە درێژكردنەوەی تەمەنی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆیی هەڵبژاردنەكانی عێراق ئەنجامبدات، بەر لە دەستپێكی پشووی وەرزی یاسادانان لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق.

‎ئەوەشی خستەڕوو، ٧ی کانوونی دووەمی ساڵی داھاتوو، تەمەنی یاسایی کۆمیسیۆنی ھەڵبژاردنەکانی عێراق کۆتایی دێت و ئەنجومەنی نوێنەرانیش سێ رۆژ دوای ئەوەی پشووی وەرزی یاسادانانی کۆتایی پێدێت، بۆیە پێویستە پێش پشووی وەرزی یاسادانان تەمەنی کۆمسیۆنەکە درێژبکرێتەوە.

‎ئەو پەرلەمانتارە پێیووایە، ئەگەر تەمەنی كۆمسیۆن درێژنەكرێتەوە، ئەوا دوای ھەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاكان، كاتی لەبەردەست نامێنێت بۆ ئامادەكارییەكانی تایبەت بە هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان.


ڕیکلام