وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ڕایگەیاند، لە 24كاتژمێری رابردوودا 3784 كەسی دیكە چاكبوونەتەوە و ئەوە دووەم ڕۆژە لەم هەفتەیەدا ژمارەی چاكبوونەوە لە تووشبوان زیاتر بێت .
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق لە ڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 2022 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و 95 كەسیش بەهۆیەوە گیانیان لەدەستداوە .
وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، ئەمڕۆ 15 هەزار و 540 كەس پشكینیان بۆ كراوە و بەو پێشەش لەوەتەی كۆرۆنا سەریهەڵداوە، 713 هەزار و 552 كەس لە سەرانسەری عێراقدا پشكنیانیان بۆ كراوە .
بە گوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی وەزارەتی تەندروستی عێراق لە دوای بەغدا زۆرترین ژمارەی چاكبوونەوەی نەخۆش لە پارێزگای سلێمانی تۆمار كراوە و لە 24 كاتژمێری رابردوودا 1871 كەس چاكبوونەتەوە و لە هەولێر 75 كەس .
لەوەتەی كۆرۆنا لە عێراقدا بڵاوبووەتەوە، 81 هەزار و 757 كەس تووش فایرۆسە بوون و لەو ژمارەیەش 50 هەزار و 782 كەس چاكبوونەتەوە و 3345 كەسیش گیانیان لەدەستداوە .