چوارچێوەی هەماهەنگی: رێز لە دەسەڵاتی دادوەریی دەگرین و پابەندین بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵییەوە

  2023-11-16  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دوای کۆبوونەوەی چوارچێوەی هەماهەنگی لە ماڵی محەمەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویانکردەوە، رێز لە دەسەڵاتی دادوەریی دەگرن و پابەندن بە بڕیارەکانی دادگای فیدراڵییەوە سەبارەت بە کۆتاییهێنان بە ئەندامێتی محەمەد حەلبوسی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، رەتیشیدەکەنەوە هیچ شتێک ناوبانگی دادگای عێراقی و سەربەخۆیی و بێلایەنییەکەی لەکەدار بکات.


ژیان


چوارچێوەی هەماهەنگی جەختیشی کردوە، لە تەواوکردنی پێداویستییەکان بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، کە بڕیارە مانگی داهاتوو ئەنجام بدرێت

ئاماژەیان بەوەشداوە، کۆبوونەوەکەی چوارچێوەی هەماهەنگی کۆبوونەوەیەکی بەپەلە بوو لەدوای دوورخستنەوەی محەمەد حەلبوسی ئەنجامدرا.


ڕیکلام