بانکی ناوەندی عێراق و چەند بانکێکی تورکیا لەسەر کردنەوەی هەژماری بانکی رێککەوتون

  2023-11-16  | 
دۆسیە:  نرخی دۆلار
 تۆڕی هەواڵی ژیان
سەرچاوەیەک لە بانکی ناوەندی عێراق راگەیاند، بە مەبەستی زیادکردنی ئاڵوگۆڕی دەرەکی بە دراوی یۆرۆ، بانکی ناوەندی عێراق لەگەڵ چەند بانکێکی تورکیا لەسەر کردنەوەی چەند هەژمارێک رێککەوتون

ژیان
سەرچاوەکەی بانکی ناوەندی عێراق بە میدیا ناوخۆییەکانی راگەیاندووە، لەگەڵ چەند بانکێکی تورکیا رێککەوتنیان کردووە بۆ کردنەوەی هەژماری عێراقی تایبەت بە حەواڵە و بازرگانی دەرەکی لە رێگەی بەکارهێنانی دراوی یۆرۆ

باسی لەوەش کرد، رێککەوتنی نێوانیان بۆ ئاسانکردنی ئاڵوگۆڕی بازرگانی نێوان عێراق و تورکیایە، بەوپێیەی قەبارەی بازرگانی نێوانیان بەرزە و رێگای بازرگانیکردن لە نێوان هەردوو وڵات ئاسانتر دەکات.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو رێککەوتنە لە نێوان پارێزگاری بانکی ناوەندی و باڵیۆزی تورکیا و سەرۆکی ئەنجومەنی کار و بەرێوەبەری لقی بانکە تورکییەکان لە عێراق کراوە کراوە لەسەر حەواڵە و بازرگانیکردنی نێوان هەردوو وڵات بە دراوی یۆرۆ.

 


ڕیکلام