هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت

  2023-11-16  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ لە هەرێم رایگەیاند، رۆژی یەکشەممەی هەفتەی داهاتوو شایستە داراییەکانی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت.


عەلی رەئووف نوێنەری گشتی مامۆستایانی وانەبێژ ئاشکرایکرد، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو شایستە داراییەکانی مانگی نۆی مامۆستایانی وانەبێژ دابەشدەکرێت.

راشیگەیاند، هەر هەمان ڕۆژ مامۆستایانی وانەبێژی هەولێر بۆ داواکردنی مافە سەرەتاییەکانیان و بەهەمیشەیکردنیان سەعات ١٠ بەیانی لەبەردەم ئەنجومەنی وەزیران گردەبنەوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، نزیکەی ٣٨ هەزار مامۆستای وانەبێژ لە هەرێمی کوردستان هەن، کە کرێی مانگانەیان ١٥ ملیار دینارە چاوەڕێی دامەزاراندنن، بەڵام تائێستا هیچ وەڵامێکیان لەلایەن حکومەتەوە نەدراوەتەوە.


ڕیکلام