لە هەولێر پارێزەرێك لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا دەسترێژی گوللەی لێكرا و بە سەختی برینداركرا.
سوهراب رەحمەتی، كە چالاكوانێكی سیاسی خەڵكی شاری بۆكانە لە رۆژهەڵاتی كوردستان و پارێزەرێكی ئەندامی ناوەندی پارێزەرانی هەرێمە، لەبەردەم ماڵەكەی خۆیدا لە هەولێر دەسترێژی گوللەی لێكراوە و بە سەختی برینداركراوە.
لەسەر رووداوەكەش رێكخراوی هەنگاو بۆ مافی مرۆڤ لە راگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ئەو پارێزەرە لەلایەن چەند كەسێكی نزیك لە كۆماری ئیسلامی ئێرانەوە هەوڵی تیرۆركردنی دراوە و لەئێستاشدا ناوبراو گەیەندراوەتە نەخۆشخانە.