پەخشی ڕادیۆی نەورۆز بۆ هۆشیارکردنەوەی کۆرۆنا دەستپێدەکاتەوە

  2020-07-14  | 
کۆبوونەوەی وەزیری رۆشنبیری و لاوان لەگەڵ بەرپرسی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە ئەنجومەنی وەزیران
فۆتۆ: ماڵپەڕی وەزارەتی رۆشنبیری هەرێم
 تۆڕی هەواڵی ژیان
هەڵمەتێكی نیشتمانی بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامدەدرێت و بۆ ئەو مەبەستەش پەخشی ڕادیۆی نەورۆز دەستپێدەکاتەوە.

ئەمڕۆ سێشەممە ١٤ی٧ی٢٠٢٠، حەمەی حەمەسەعید، وەزیری رۆشنبیری و لاوان و د. سالار عوسمان بریکاری وەزارەت و ژمارەیەک لە بەڕێوبەرە گشتیەکانی وەزارەت، لەگەڵ د.جوتیار عادل بەرپرسی فەرمانگەی میدیا و زانیاری لە ئەنجومەنی وەزیران کۆبوونەوە .

له‌ كۆبوونه‌وه‌ی نێوان وەزارەتی رۆشنبیری و لاوان و  فەرمانگەی میدیا و زانیاری، لیژنەیەك پێكهێنرا بە مەبەستی هەماهەنگی لەگەڵ تەواوی دەزگەكانی ڕاگەیاندن بۆئەوەی هەڵمەتێکی هۆشیاریی لەبارەی ڕووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆڕۆنا دەستپێبکات .

هه‌ر له‌ كۆبونه‌وه‌كه‌دا بڕیاردرا بە دروستكردنی بەرهەمی راگەیاندن، سەبارەت بە رێنمایەكانی حكومەت بۆ بەره‌نگاربوونەوەی ڤایرۆسی كۆرۆنا و چاڵاكردنەوەی بەشی چاوێری كەناڵەكان لە بەڕێوبەرایەتی گشتی چاپ و بڵاوكردنەوەی وەزارەتی رۆشنبیری .

بڕیاریشدرا به‌ وە‌گه‌ڕخستنه‌وه‌ی رادیۆی نەورۆز وەكوو رادیۆیەكی سەرتاسەری، کە پەخش و بەرنامەكانی بكات، بە مەبەستی هۆشیاری لەبارەی ڤایرۆسی كۆڕۆنا.



ڕیکلام