بەڕێوەبەرایەتیی نەوت و کانزاکانی سلێمانی ناوی ئەو شوێن و گەڕەکانەی بڵاوکردەوە کە ئەمڕۆ یەکشەممە ١٩ی تشرینی دووەمی ٢٠٢٣ نەوت وەردەگرن.
ژیان:
بەڕێوەبەرایەتی نەوت و کانزاکانی سلێمانی لە ڕاگەیەنراوێکدا ئاماژەی بەوەکردووە، پڕۆسەی دابەشکردنی نەوت بەردەوامە و سبەی یەک شەممە ۱۹ـ۱۱ـ۲٠۲۳ نەوت لەناوشاری سلێمانی لەسنوری مەڵبەندی ۱٠ لەگەڕەکەکانی (کانی سپیکە و هەواری شار) دابەش دەکرێت.
ڕاشیگەیاندووە، لە دەرەوی شاری سلێمانی لەسنووری قائمقامیەتەکانی (چەمچەماڵ و قەرەداغ) دابەش دەکرێت.