وەزارەتی کشتوکاڵ دڵنیایی دەداتە هاووڵاتیان

  2023-11-20  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان هاووڵاتیان ئاگادار دەكاتەوەو دەڵێت، بەڕێوەبەر و تیمەکانی سەرپەرشتیاری لافاو لە ژووری ئۆپەراسیۆنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەنداوەکان هاوئاهەنگ و لە پەیوەندیدا بن بۆ پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان.

رۆژی دووشەممە، 20-11-2023، وەزارەتی کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستان راگەیێندراوێکی بڵاوکردەوە و تێیدا لایەنە پەیوەندیدارەکان و هاووڵاتیان ئاگادار دەکاتەوە و رایگەیاند، "بەڕێوەبەر و تیمەکانی سەرپەرشتیاری لافاو لە ژووری ئۆپەراسیۆنی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی بەنداوەکان هاوئاهەنگ و لە پەیوەندیدا بن بۆ پاراستنی سەروماڵی هاووڵاتیان."
وەزارەتی کشتوکاڵ هێڵە گەرمە فریاگوزارییەکانی لە پارێزگاکانی هەرێمی کوردستانی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، "لە پەیوەندیدابن لەگەڵ تیم و بەرپرسەکانمان."
 
ئەو هێڵانەی لەلایەن کشتوکاڵی حکومەتی هەرێمی کوردستانەوە بڵاوکراونەتەوە: 
 
بەڕێوەبەرایەتی گشتی:
 

دژوار فەتحوڵڵا 07504299152
سەنگەر حەسەن 07730858882
زوهێر حەیدەر  07736977881 
 
بەڕێوەبەری بەنداوەکان:
 
دووکان: کۆچەر جەمال 07701549305
 
دەربەندیخان: سامان ئیسماعیل07740880251
 
دهۆک: فەرهاد محەممەد ساڵح 07502158281
 
هەولێر:
 
سامان ئیسماعیل  07501128194
زمناکۆ سامی   07504554994
 
سلێمانی:
 
ئاوات ئەنوەر 07701528033 
جمال حەمه ئیسماعیل 07701539024 
 
دهۆک:
 
فەرهاد محەممەد تاهیر 07502158281
عەبدولقادر محەممەد 07504058125
 
گەرمیان:
 
جەبار مەحموود 07725318580
عەزیز کەریم 07728532265
 
ئەوەش لە دوای ئەوەدێت، لە ئێوارەی دوێنێوە(یەکشەممە، 19-11-2023) شەپۆلێکی بارانبارین هەرێمی کوردستانی گرتووەتەوە و بەگوێرەی کەشناسی، تاوەکو شەوی دووشەممە بەردەوام دەبێت


ڕیکلام