وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق رایگه‌یاند كه محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی سێ وه‌زیره‌كه‌ی حزبه‌كه‌ی حه‌لبوسی ڕه‌تكرده‌وه.
باسم عه‌وادی، وته‌بێژی حكومه‌تی عێراق له راگه‌یه‌ندراوێكی ئاماژه‌ی به‌وه‌دا كه " محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران ده‌ست له‌كاركێشانه‌وه‌ی وه‌زیرانی پلاندانان، پیشه‌سازی و ڕۆشنبیری ره‌تكرده‌وه".
وته‌بێژی حكومه‌ت دەشڵێت، "به‌وپێیه‌ش ئه‌و سێ وه‌زیره له‌پێناو خزمه‌تكردنی رۆڵه‌كانی گه‌له خۆشه‌ویسته‌كه‌مان ده‌ستبه‌كار ده‌بنه‌وه".
رۆژی سێشه‌ممه 14ی ئەم مانگە، دادگای باڵای فیدراڵی عێراق لەسەر سکاڵایەکی لەیس دلێمی په‌رله‌مانتاری پێشوو، ئەندامێتیی محەممد حەلبوسی سه‌رۆكی په‌رله‌مانی لە پەرلەمانی عێراق هەڵوەشاندەوه و له پۆسته‌كه‌ی دووریخسته‌وه.
له كاردانه‌وه‌ی ئه‌و بڕیاره، سێ وه‌زیری حكومه‌تی عێراق له هاوپەیمانی ته‌قه‌دوم كه محه‌مه‌د حه‌لبوسی سه‌رۆكایه‌تی ده‌كات، نامه‌ی ده‌ستله‌كاركێشانه‌وه‌یان پێشكه‌ش به حكومه‌تی محه‌مه‌د شیاع سودانی كرد.