لە ٢٤ کاتژمێردا ١٨١ تووشبووی نوێی کۆرۆنا لەهەرێم تۆمارکراون

  2020-07-14  | 
هەولێر
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا 181 کەسی دیکە لە هەرێم تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و ١٢ کەسیش بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەستداوە.

وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە نوێترین راگەیەندراوی خۆیدا بڵاویکردەوە، لە ٢٤ کاتژمێری رابردوودا ١٨١ حاڵەتی دیکەی تووشبوون بە ڤایرۆسی کۆرۆنای نوێ COVID-19 لە هەرێم تۆمارکراون.

ئاماژەی بەوەشکرد، هەر لەو ماوەیەدا ١٢ تووشبووی کۆرۆنا گیانیان لەدەستداوە کە ١٠ کەسیان لە سلێمانی، کەسێکیان لە هەولێر و ئەوەی دیکەشیان لە گەرمیان بووە.

دەقی راگەیەندراوەکەی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان:

ڕاگەیاندراوی (٢٤) کاتژمێری تایبەت بە نەخۆشی ڤایرۆسی کۆڕۆنای نوێ COVID19

ژمارە (١٤٠)

١-کەرەنتین: (١٠٥ هاوڵاتی نوێ لە کەرەنتین)

١٦٩١ هاوڵاتی لە کەرەنتینن لە ٢٣ شوێنی جیاواز (٢٨٥ سلێمانی)، (١٤٠٦ دهۆك).

٢-پشکنین: (٢٣٢٨ پشکنینی نوێ)

(١١٣٤ هەولێر)، (٣٨٠ سلێمانی)، (٥٧٤ دهۆك)، (٢١٠ گەرمیان)، (٣٠ هەڵەبجە).

٣-تووشبوو: (١٨١ تووشبووی نوێ)

٤٠ هەولێر

٦٩ سلێمانی، ٤٨ گەرمیان

١٠ دهۆك

١٤ هەڵەبجە

٤-چاکبوون: (٨٠ چاکبوون)

٤١ هەولێر

١٠ گەرمیان

١١ هەڵەبجە

١٨ دهۆك

٥-مردن: (١٢ مردن)

١ هەولێر

١٠ سلێمانی

١ گەرمیان

ئاماری گشتی :

کەڕەنتین ١٨٧٥٤ هاوڵاتی (١٧٠٦٣ دەرچوو)

پشکنین ١٦٥٠١٩ (٧١٥٢٧ هەولێر، ٥٤١٩٤ سلێمانی، ٣٧٧٣٣ دهۆك، ١٥٦٥ هەلەبجە)

تووشبوون ٩٨٧٦ (٢٤٨٣ هەولێر، ٦٧٨٥ سلێمانی، ٢٩٨ دهۆك، ٣١٠ هەلەبجە)

چاکبوون ٥٤٠٤ (١٧١٣ هەولێر، ٣٣٢٢ سلێمانی، ٢٠٨ دهۆك، ١٦١ هەلەبجە)

مانەوە لە نەخۆشخانە ٤١٢٠ (٧١٥ هەولێر، ٣١٧٢ سلێمانی، ٩٠ دهۆك، ١٤٣ هەلەبجە)

مردن ٣٥٢ (٥٥ هەولێر، ٢٩١ سلێمانی، ٦ هەڵەبجە)

بۆ زانیاری زیاتر سەردانی داشبۆردی حکومەتی هەرێمی کوردستان بکەن لەم لینکە (https://gov.krd/coronavirus/dashboard/).

وێڕای دەستخۆشی بۆ پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی و هەموو تیمەکانی پزیشکی کە لە ئەرکدان، جارێکی تر داوا دەکەین هاووڵاتیان پابەندبن بە ڕێنماییەکانی تەندروستی و دورکەوتنەوە لە شوێنی قەڵەبالغ و دانانی ماسك و دەستکێش، وە لەکاتی پێویستدا پەیوەندی بکەن بە هێڵی گەرمی ژمارە (١٢٢).

وەزارەتی تەندروستی

حکومەتی هەرێمی کوردستان

١٤ تەمووز ٢٠٢٠



ڕیکلام