١٠ مامۆستا بەڕووداوی هاتووچۆ گیانیان لەدەستدا

  2023-11-21  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لە ئاکامی ڕووداوێکی هاتووچۆ، ١٣ کەس کە دەیان مامۆستان لە پارێزگای بەسڕە گیانیان لەدەستدا.

ژیان:
بەیانی ئەمڕۆ سێشەممە، ئەمڕۆ لەسەر رێگەی نێوان سەفوان-ئوم قەسر لە پارێزگای بەسرە رووداوێکی هاتوچۆ لەنێوان ئۆتۆمبێلێکی بارهەڵگر و مینی پاسێک روویداوە و و لەئەنجامیشدا سەرجەم سەرنشینەکان گیانیان لەدەستداوە.

هەر بە پێی زانیارییەکان، ئۆتۆمبێلی بارهەڵگرەکە کۆنتڕۆڵی لەدەستداوە و خۆی کێشاوە بە مینی پاسەکەدا.

لەئەنجامی ئەو رووداوەشدا، ١٠ مامۆستا و سێ منداڵی سەرنشینی مینیپاسەکە و شۆفێرەکەی گیانیان لەدەستدا.


ڕیکلام