ئەندامێکی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئاشكرایكرد كه وه‌زیری دارایی عێراق پێی راگه‌یاندووه كه "تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ماهه‌نگ نه‌بووه له‌و پابه‌ندیانه‌ی له‌سه‌رێتی و له‌ئاشكراكردنی ئه‌و داتایانه‌ی لایه‌تی".
د.بڕیار ره‌شید، ئه‌ندامی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق له‌سه‌ر فراكسیۆنی یه‌كێتی رایگه‌یاند كه "ئه‌مڕۆ به‌مه‌به‌ستی به‌دواداچوون له كێشه داراییه‌كانی حكومه‌تی هه‌ریمی كوردستان و دواكه‌وتنی م‌و،چه‌ی مامۆستایان و فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێم، چاومان كه‌وت به (ته‌یف سامی) وه‌زیری دارایی حكومه‌تی عێراق، دۆخی خراپی مووچه‌خۆرانی هه‌رێممان بۆ ڕوونكرده‌وه، كه به‌هۆی بایكۆتی مامۆستایان ته‌واوی كه‌رتی په‌روه‌رده و ئایندهی منداڵ و نه‌وه‌كانی داهاتوو له‌مه‌ترسییدایه، باسمان له‌هه‌موو ئه‌و گرفتانه كرد كه به‌هۆی بێ مووچه‌یه‌وه دروست بووه".
د.بڕیار ره‌شید ده‌ڵێت، "وه‌زیری دارایی عێراق پێی راگه‌یاندین كه تا ئێستا حكومه‌تی هه‌رێم هه‌ماهه‌نگ نه‌بووه له‌و پابه‌ندیانه‌ی له‌سه‌رێتی و له‌ئاشكرا كردنی ئه‌و داتایانه‌ی لایه‌تی، هه‌رچـه‌نده وه‌فده جیاجیاكانی حكومه‌تی هه‌رێم هه‌موو ئامادهیهكیان پیشاندا بۆ جێبه‌جێكردنی ڕێكه‌وتن و داواكارییه‌كانی به‌غدا".
باس له‌وه‌شده‌كات كه "ئه‌و 700 ملیاره‌ی كه ماوه له ماوه‌ی داهاتوودا ده‌نێردێت بۆ حكومه‌تی هه‌رێم".
دەشڵێت، "بۆ دوای ئه‌و قۆناغه جارێكی تر پێویستی به بڕیاری ئه‌نجوومه‌نی وه‌زیرانه بۆ ئه‌وه‌ی ئه‌م قه‌رزه 700 ملیاره به‌رده‌وام بێت".
ئاشکراشیکرد،" تاکە چارەسەر ھەمواری یاسایی بودجەیە و ئەویش لە ساڵی تازەوە دەکرێت، تاکو ئەو کاتەش گرنگە حکومەتی ھەرێم دەستپێشخەری بکات بۆ ڕێکەوتنێکی سیاسی بۆ ئەوەی قەرزەکان بەردەوام بێت و موچەی فەرمانبەران زامن بکرێت".