داوای ململانێیەکی زۆر لەگەڵ نەخۆشی جەڵتەی مێشک، سدیق شەرۆ رۆژنامەنوس و نووسەری کۆنی پارێزگای دهۆک کوچی دواییکرد .
رۆژنامەنوس و نووسەر سدیق شەرۆ لە ساڵی ١٩٥٤ لە گوندی شێخ حەسەن سەر بە عەشیرەتی مزیری لەدایک بووە، دەرچووی زانکوی موسڵ بوو لە کۆلێژی ئاداب بەشی زمانی عەرەبی ، هاوکات مامۆستای خوێندنگە بووە بە زمانی عەرەبی .
سدیق شەرۆ زیاتر لە ٢٥ ساڵ بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندن بووە لە بەڕێوەبەرایەتی گشتی پەروەردەی پارێزگای دهۆک و دواتر خانەنشین بووە، هاوکات نووسەرێکی دیار و بەتوانای پارێزگای دهۆک بوو .
ناوبراو لە چەندین دەزگای میدیایی کاریکردووە و خزمەتێکی بەرچاوی لەبواری میدیا و پەروەردەدا پێشکەشی پارێزگای دهۆک کردووە.
زیاتر لە حەوت ساڵە سدیق شەرۆ تووشی نەخوشی جەڵتەی مێشک بووە، و ئەمڕۆ لە تەمەنی ٦٦ ساڵیدا بەو نەخۆشیە کوچی دواییکرد .