لە دەروازەی حاجی ئۆمەران دەست بەسەر 25 كیلۆ زێڕدا گیرا كە هەوڵدەدرا بەشێوەی نایاسایی بهێندرێتە عێراقەوە.
ئاسایشی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران دەستی بەسەر (25 كیلۆ و 400 گرام) زێڕدا گرت كە هەوڵدەدرا بەشێوەی نایاسایی بهێندرێتە عێراقەوە.
بەپێی راگەیەندراوێکی دەروازەی نێودەوڵەتی حاجی ئۆمەران، زێڕەكە (21) پارچە بووە كە دەكاتە (25 كیلۆ و 400 گرام).
ئاماژە بەوەشکراوە، زێڕەکە لەناو بارهەڵگرێكی عێراقیدا لەكاتی گەڕانەوە حەشاردراوە، دەویسترا بەشێوەی نایاسایی بهێنرێتە هەرێمی كوردستان.