گۆڕانکاری لە مووچەی فەرمانبەران دەکرێت

  2023-11-29  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی دارایی عێراق ڕایگەیاند، دۆسیەی هاوسەنگکردن و زیادکردنی مووچەی فەرمانبەران لە ئەستۆی وەزارەتەکەیان نییە، لەئێستاشدا دۆسیەکە رەوانەی ئەنجومەنی وەزیران کراوە، بەمەبەستی دەرکردنی بڕیاری پێویست لەو بارەیەوە.

ژیان:
وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەنراوەکەدا ئاماژەی بەوەکردووە، پشتگیری خۆی بۆ ڕەچاوکردنی ماف و شایستە داراییەکانی سەرجەم چین و توێژەکانی کۆمەڵگە، بەتایبەتی فەرمانبەران دوپاتدەکاتەوە و دۆسیەی هاوسەنگکردن و گۆڕانکاری لە مووچەی فەرمانبەران بەتایبەت لەئەستۆی بەرپرسیارێتی وەزارەتی دارایی نیە.

ئاماژەی بەوەشکرد، پێشنیاری کردوە بۆ لیژنەی فەرمانی دیوانی ژمارە ٢٤ کە ئاگاداری بۆ وەزارەت و دەزگاکان و سەرجەم پارێزگاکان دەربکەن بۆ وەرگرتنی داتای پێویست سەبارەت بەموچەخۆران.

لە راگەیەندراوەکەی وەزارەتی دارایی عێراقدا هاتووە، بڕیاری زیادکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ پۆلەکانی (هەشتەم، نۆیەم و دەیەم) وەک قۆناغی یەکەمە ئەوەش لەپێناو پاراستنی گروپە کەم داهاتەکاندا.


ڕیکلام