کەشناسی هەرێم: پلەکان گەرما بەجێگیری دەمێننەوە

  2023-12-02  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان کەشی پێشبینیکراوی ٤٨ کاتژمێری داهاتووی بڵاوکردەوەو ڕایدەگەیەنێت: پلەکانی گەرما بەجێگیری دەمێنێتەوە.

ژیان:
بەڕێوەبەرایەتی کەشناسی هەرێمی کوردستان بڵاویکردەوە: ئەمڕۆ شەممە ٢- ١٢- ٢٠٢٣ بە گشتی ئاسمان ساماڵ دەبێت هەندێکجار دەگۆرێت بۆ پەڵە هەور و نیمچە هەور و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی دوێنێ .

هەروەها دەشڵێت، سبەی یەک شەممە ئەوەی خستەڕوو: ئاسمان ساماڵ دەبێت لەگەڵ دروسبونی هەندێ پەڵە هەور و پلەکانی گەرما نزیک دەبێتەوە لە تۆمارکراوی ئەمرۆ.