دووبارە شاندەکەی هەرێم سەردانی بەغدا دەکاتەوە، و ئەم سەردانەش تایبەت دەبێت بە تاوتوێکردنی بابەتی بودجە و مووچەی فەرمانبەران و هه‌مواركردنى بڕگه‌كانى تایبه‌ت به بودجه‌ى هه‌رێم.
بڕیاره 4-12-2023، شاندێكى حكومه‌تى هه‌رێمى كوردستان بۆ بابه‌تى بودجه‌و مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران و هه‌مواركردنى بڕگه‌كانى تایبه‌ت به بودجه‌ى هه‌رێم سه‌ردانى به‌غدا بكات.
به‌پێى زانیاریه‌كان، رۆژى چوارى ئه‌م مانگه هه‌مان ئه‌و شانده‌ى كه هه‌فته‌ى ڕابردوو سه‌ردانى به‌غدایانكرد جارێكى تر سه‌ردانى به‌غدا ده‌كه‌نه‌وه.
هه‌ربه‌پێى زانیاریه‌كان، شانده‌كه‌ى حكومه‌ت داواى سێ مووچه‌ى كۆتایی ئه‌م ساڵ و هه‌مواركردنى ئه‌و بڕگانه‌ى بودجه ده‌كه‌ن كه په‌یوه‌ستن به هه‌رێمى كوردستان و جیاكردنه‌وه‌ى مووچه‌ى فه‌رمانبه‌ران له خه‌رجى فعلى له‌ناو یاساى بودجه‌دا.