بە ڤیدیۆ.. سەرەگرتنی خانەنشینانی هەڵەبجە لەنیوەشەودا بۆ وەرگرتنی موچە

  2020-07-15  | 
دۆسیە:  موچە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ15ی تەمووزی 2020 خانەنشینانی هەرێمی كوردستان موچەی مانگی ئایاری ساڵی رابردوو وەردەگرن و بەشێك لە خانەنشینانی لە درەنگانی شەوی رابردووەوە لەبەردەم بانكەكاندا سەرەیان گرتووە.

بەگوێرەی خشتەی موچەی فەرمانبەران ئەمڕۆ موچەی خانەنشینانی شارستای دابەش دەكرێت كە ئەو موچەیەی وەردەگیرێت موچەی مانگی ئایاری ساڵس 2019یە. 

خانەنشینانی هەڵەبجە لە درەنگانی شەوی رابردووەوە لەبەردەم بانكەكاندا سەرەیان گرتووە و چاوەڕوانی وەرگرتنی موچەكانیان دەكەن. 


ڕیکلام