سلێمانی، هاوڵاتییەک لەسەرەی وەرگرتنی موچەی خانەنشینی گیانی لەدەستدا

  2020-07-15  | 
خانەنشینان لەکاتی وەرگرتنی موچەکانیاندا
دۆسیە:  موچە
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەیانی ئەمڕۆ لەكاتی سەرەگرتندا بۆ وەرگرتنی موچەی خانەنشینی هاوڵاتیەك لە سلێمانی گیانی لەدەستدا.

بەیانی ئەمڕۆ لە كاتی وەرگرتنی موچەی خانەنشینی شارستانی، هاوڵاتیەكی خانەنشین لەبنكەی خانەنشینی كارەباكەی سلێمانی گیانی لەدەستدا. 

بەیانی ئەمڕۆ هاوڵاتیەكی تەمەن 84 ساڵ لەكاتی سەرەی وەرگرتنی موچەی خانەنشینی لەنزیك كارەباكەی شاری سلێمانی گیانی لەدەستدا،  ئەو هاوڵاتیە لە كاتێكدا دۆخی تەندروستی تێكچووە.

دوای تێكچونی دۆخی تەندروستی هاوڵاتیەكە پەیوەندی كراوە بە فریاكەوتنەوە تا ئەوكاتەی ئۆتۆمبێلی فریاكەوتن گەیشتووەتە شوێنی رووداوەكە ئەو هاوڵاتیە گیانی لەدەستداوە. 

بەگوێرەی وتەی سەرچاوەیەك لە فریاكەوتنی سلێمانی بۆ (تۆڕی هەواڵی ژیان) ئاشكرایكرد: ئەو هاوڵاتیەی گیانی لەدەستداوە تەمەنی 84 ساڵە و جەڵتەی دڵ لێیداوە.

وتەی شاهید حاڵەکانی رووداوەکە 


ڕیکلام