پارێزگار هۆکاری كەمكردنەوەی بودجەی شەقامی 100 مەتری ئاشکرا دەکات

  2020-07-15  | 
سلێمانی
هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی
فۆتۆ: هۆشمەند فەلاح
دۆسیە:  سلێمانی
 گۆران عەبدوڵا
پارێزگاری سلێمانی هۆكاری كەمكردنەوەی 69 ملیار دینار لە بودجەی شەقامی 100 مەتری رووندەكاتەوە و دەڵێت هەندێك بەشی شەقامەكە لە ئێستادا گرنگنین بۆیە ئەو پارەیە كەمكراوەتەوە.

هەڤاڵ ئەبوبەكر پارێزگاری سلێمانی لە دیدارێكدا لەگەڵ (تۆڕی هەواڵی ژیان) راگەیاند: كارگەیەكی دۆشاوی تەماتەی ئێران داوایانكردووە لە دەشتی شارەزوور لەسەر بودجەی خۆیان كارگەیەك بكەنەوە بەبێ ئەوەی هیچ زەویەكیان بدرێتێ بەڵام تەنها داواكاریان ئەوە بووە كە كارگەكە بە وزەی خۆر كار دەكات وزە زیایەكەی حكومەتی هەرێم لێیان بكڕێتەوە. 

پارێزگاری سلێمانی ئاشكرایكرد تا ئیٍستا حكومەتی هەرێم وەڵامی ئەو كۆمپانیایەی نەداوەتەوە بۆ ئەوەی رەزامەندی بدات لەسەر كڕینەوەی ئەو وزە زیادەیەی لە كارگەكە زیاد دەبێت.  

ئەوەی روونكردەوە ئەو كارگەیەی دەڵێت لەسەر بەكارهێنانی وشەی خۆماڵی مۆڵەتی كاركردنی لێوەرگیراوەتەوە، بەرهەمی لە دەرەوەی هەرێم هێناوە و لە هەڵەبجە تەنها لە قوتوی ناوە ئەوەش پێیناڵێن خۆماڵی و بەرهەمی خۆماڵی بەكار ناهێنێت. 

هەڤاڵ ئەبوبەكر ئاشكرایكرد ساردكەرەوەكانی حكومەت جارێكی دیكە خراونەتەوەكار بۆ ئەوەی بەرهەمی جوتیاران بەهەدەر نەچێت، وتیشی: ئەگەر قەدەغەی هاتوچۆی تەواوەتیمان بدایە ئەوە قەیرانێكی خراپ توشی بەرهەمی كشتوكاڵی شارەكە دەبوویەوە. 

ئەو لەبارەی كەمكردنەوەی بودجەی شەقامی 100 مەتری سلێمانی رایگەیاند: بودجەكە 469 ملیار دینارە، بەڵام لە ماوەی رابردوو باس لەوەكرا 400 ملیارە، ئەوەش بەهۆی ئەویەە كە بەشێك لە كارەكانی پڕۆژەكە لەسەرتاوە پێویست نەبوو بۆیە جێبەجێكردنی دواخراوە. 

روونیكردەوە ئەو بڕگانەی كە دوا دەخرێت وەكو سەوزكردن و چەند بابەتێكی دیكەیە كە لە قۆناغی یەكەم كاری هەرە گرنگ دروستكردنی شاڕێكەیە 


ڕیکلام