بافڵ جەلال تاڵەبانی بۆ مالیكی: مووچەی فەرمانبەران تێكەڵی ناكۆكی و ململانێكان نەكرێت

  2023-12-07  | 
دۆسیە:  یەکێتی
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی له‌ كۆبونه‌وه‌یه‌كدا له‌گه‌ڵ نوری مالیكی داوایکرد، شایستە داراییەکانی هەرێم و موچەی فەرمانبەران تێکەڵی ناکۆکی و ململانێکان نەکرێت و ژیانی خەڵک پارێزراوبێت.

به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی نوسینگه‌ی سه‌رۆكی یه‌كێتی، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغدا چاویکەوت بە نوری مالکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا و ‏‎لە دیدارێکدا کە خالید شوانی، وەزیری داد ئامادەبو، جەخت لە گەشەپێدانی پەیوەندییە مێژوویی و هاوبەشەکانی هەردولا کرایەوە لەپێناو هاوکاری و هەماهەنگیی زیاتر بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان، پاراستنی بەرژەوەندییە باڵاکان و سەقامگیریی لە وڵاتدا.

‌‎لەدرێژەی دیدارەكەدا بەردەوامیی گفتوگۆی نیشتمانی و بونیادنەرانەی لایەنەكانی هاوپەیمانیی بەڕێوەبردنی دەوڵەت لە پێناو سەرخستنی كارنامەی حكومەت، پێشكەشكردنی خزمەتگوزاریی زیاتر و چارەسەركردنی كێشەكان دووپاتكرایەوە بەتایبەت پەیوەندییەكانی نێوان هەرێم و بەغدا، لەوبارەیەشەوە سەرۆك بافڵ داوایكرد، شایستە داراییەكانی هەرێم و مووچەی فەرمانبەران تێكەڵی ناكۆكی و ململانێكان نەكرێت و ژیانی خەڵك پارێزراوبێت.

‌‎هاریكاریی نێوان لایەنەكان بۆ سەرخستن و ئەنجامدانی هەڵبژاردنی ئەنجوومەنی پارێزگاكان تەوەرێكیتری دیدارەكە بوو و سەرۆك بافڵ رایگەیاند: "یەكێتی پشتگیریی تەواوی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی بێگەرد دەكات لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا بەتایبەت لە شاری كەركوك، چونكە دۆخی شارەكە تایبەتمەندیی خۆی هەیە و پێویستی بە گۆڕانكاریی ئیداری و خزمەتی زیاتر هەیە".

 


ڕیکلام