محه‌مه‌د شیاع سودانی سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه بڕیاریدا رۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتو كه ده‌كاته 10ی كانونی یه‌كه‌م له‌سه‌رجه‌م داموده‌زگاكانی حكومه‌تی عێراق بكرێته پشوی فه‌رمی.
ئه‌مینداریه‌تی گشتی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا بڵاویكرده‌وه، محه‌مه‌د شیاع سودانی بڕیاریدا ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ی داهاتو له‌سه‌رجه‌م فه‌رمانگه و داموده‌زگاكان له پارێزگاكانی به‌غدا و ناوه‌ڕاست و خواروی عێراق بكرێته پشوی فه‌رمی.
ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، هۆكاری پشوه‌كه‌ی رۆژی 10ی ئه‌م مانگه، به‌بۆنه‌ی ڕزگاركردنی خاكی عێراق له ده‌ستی چه‌كدارانی تیرۆریستی داعش و ڕۆژی سه‌ركه‌وتن دیاریكراوه.