پەیڕەوی ناوخۆیی بۆ سندوقی خانەنشینی فەرمانبەرانی هەرێم پەسەندکرا

  2020-07-15  | 
مەسرور بارزانی سەرۆکی حکومەتی هەرێم لەکاتی کۆبوونەوە لەڕێگەی ڤیدیۆکۆنفڕانسەوە
ئەرشیڤ
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان پەیڕەوی ناوخۆیی بۆ سندوقی خانەنشینی فەرمانبەرانی پەسەندکرد.

ئەمڕۆ چوارشەممە 2020/7/15 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی کوردستان کۆبوونەوەی هەفتانەی ئاسایی خۆی لە ڕێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە ئەنجامدا و لە کۆبوونەوەکەشدا بە کۆی دەنگ پەیڕەوی ناوخۆیی بۆ سندوقی خانەنشینی فەرمانبەرانی هەرێم پەسەندکرا.

دوابەداوی کۆبوونەوەکەش، جوتیارعادل وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، سندوقی خانەنشینی رێکدەخرێتەوە و سندوقەکەش خزمەتی زۆری خانەنشینان دەکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، یەکەمجارە سندوقی خانەنشێنی لە هەرێمی کوردستان پەیڕەوی لەمجۆرەی دەبێت و  داهاتی سندوقەکەش تەنها بۆ خانەنشینان دابیندەکرێت.

ئەوەشی خستەڕوو، هەوڵ و ئیرادەی جددی هەیە بۆ چاکسازی و ئەگەر چاکسازی جێبەجێ بکرێت کێشەی داراییمان نابێت.

وتیشی، دامەزرادنی پلەی تایبەت لەمەودوا پەیڕەوی تایبەتی دەبێت و لە دامەزراندی پلەی تایبەت پەیرەوی کەسی گونجاو بۆشوێنی گونجاو دەکرێت.

وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان راشیگەیاند، پابەندین بە دابینکردن و دابەشکردنی مووچە و بەگوێرەی بوونی داهات، مووچەی مووچەخۆران و فەرمانبەرانی هەرێم دابەشدەکەین.

ئاماژەی بەوەشکرد، گفتۆگۆکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا بەپێی دستور بەردەوام دەبێت و بەمنزیکانە جارێکی تر شاندی هەرێم سەردانی بەغدا دەکاتەوە.



ڕیکلام