لە هێرشێکى چەکداریدا لە گوندى "ئوم حونتەى" ی سەر بە ناحیەی جەلەولا، کەسێک کوژراو سێ کەسی دیکەش برینداربوون.
محەمەد عومەر لێپرسراوى کۆمیتەى ڕێکخستنى قەرەتەپەى یەکێتی نیشتیمانى کوردستان بە (تۆڕى هەواڵى ژیان) ى ڕاگەیاند: ئێوارەى ئەمڕۆ چەند چەکداریکى نەناسراو، کە گومان دەکرێت چەکدارى داعش بن هێرشدەکەنە سەرشوانکارەکانى گوندى ئوم حونتە و لە ئەنجامدا شوانێک کوژراوە و سێ کەسی دیکەش بریندار بوون.
بەرپرسەکەى کۆمیتە ئاماژەى بەوەشکرد: گوندى ئوم حونتەى سەر بە ناحیەى جەلەولا، دانیشتوانەکەى پێکهاتوون لە کورد و عەرەب.
سەرەراى ئەوەى لە سێ ڕۆژى رابردوودا سوپاى عێراق ئۆپراسیۆنیکى بۆ کێوماڵکردنى چەکدارانى نەناسراو لە ناوچەکە دەستپیکرد، بەڵام هەر لەدواى ئۆپراسیۆنەکە ئەو چەکدارانە هیرشیانکردە سەر ئەوگوندە و کەسیکیان کوشت و سیانى دیکەشیان برییندارکرد، کە نەتەوەی عەرەب نشینى گوندەکەن.