نرخی نەوت زیاتر بەرزبووەوە

  2023-12-22  | 
دۆسیە:  جیهان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی زیاتری بەخۆوە بینی و نرخی یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە سەروو ٨٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ژیان:
بەپێی ماڵپەرە جیهانییەکان، بەیانی ئەمڕۆ هەینی، نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بەرزبوونەوەی بەخۆوە بینی و یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت بە ٨٠ دۆلار و یەک سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، دوێنێ پێنجشەممە، یەک بەرمیل نەوتی خاوی برێنت لە بازاڕەکانی جیهان بە ٧٩ دۆلار و ٢٩ سەنت مامەڵەی پێوەکراوە.

هەروەها، یەک بەرمیل نەوتی خاوی تەکساس بە ٧٤ دۆلار و ٤٧ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت


ڕیکلام