لە هەولێر سێ تۆمەتبار دەستگیرکران

  2020-07-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر رایگەیاند، بە کەمتر لە پێنج کاتژمێر هێزەکانى پۆلیس توانیان سێ تۆمەتبار بە تۆمەتی دزینی قاسەی ماڵێك دەستگیر بکەن.

بەڕیوەبەرایەتى پۆلیسى هەولێر لە راگەیەندراوێکدا بلاویکردەوە، هێزەكانی پۆلیسی پارێزگای هەولێر، لە گەڕەكی هەولێری نوێ، بە كەمتر لە 5 كاتژمێر سێ كەسیان بە ناوەكانی (ل.ت.ع) و (ئـ.ن.م) و (م.ز.م) بە تۆمەتی دزینی قاسەی ماڵێك، كە زیاتر لە 10 هەزار دۆلار و كۆمەڵێك كەلوپەلی دیكەی گرانبەهای تێدا بوو، دەستگیر كرد.

لە راگەیەندراوەکەى پۆلیسدا هاتووە،  تۆمەتبارانی ناوبراو دانیان نا بە تاوانەكەیاندا، لە ئێستاشدا بەپێی ماددەى 443 لە یاسای سزادان، بەند كراون و رووبەڕووی یاسا كراونەتەوە.



ڕیکلام