لە سلێمانى باندێكی بازرگانیكردن بە جەستەی مرۆڤ دەستگیركران

  2020-07-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند، ئەمڕۆ مەفرەزەكانی بنكەی پۆلیسی سەرچنار باندێكی بازرگانیكردنیان بە جەستەی مرۆڤ دەستگیركرد كە كاریان كڕین و فرۆشتن بووە بە گوچیلەی مرۆڤەوە

بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانی لەراگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، دواى ئەوەى پۆلیسی سلێمانی زانیاری پێگەیشت لە بارەی باندێكی بازرگانیكردن بە جەستەی مرۆڤ، دوای وەرگرتنی بڕیاری دادوەر بنكەی پۆلیسی سەرچنار ڕاسپێردرا بۆ دۆزینەوەو دەستگیركردنی تۆمەتباران ، دوای لێكۆڵینەوەو گەڕان و بەدواداچوون توانرا هەشت تۆمەتبار دەستگیر بكرێن كە كاریان بازرگانیكردن بووە بە گورچیلەی مرۆڤەوە .

لە راگەیەندراوەکەدا هاتووە ئەو تۆمەتبارانە بەناوەکانى

(أ ، ی ، ع)   لەدایكبووی 1996، كوردی دانیشتوی شاری سلێمانی .

(ه ،ع،س ) لەدایكبووی 1986 ، كوردی دانیشتوی شاری سلێمانی .

(ع ، أ ، م ) لەدایكبووی 2000 ، عەرەبی دانیشتوی شاری سلێمانی .

(م،أ،ح) لەدایكبووی 2000 ، عەرەبی دانیشتوی شاری سلێمانی .

(ی ،س،م ) لەدایكبووی 1994، عەرەبی دانیشتوی شاری سلێمانی

(أ،ح،ز )لەدایكبووی 1973 ، عەرەبی دانیشتوی شاری سلێمانی

(ه ،ی،ت )لەدایكبووی 1998، عەرەبی دانیشتوی شاری بەغدا .

(ع،ع،ك) لەدایكبووی 1998، عەرەبی دانیشتوی شاری سلێمانی .

لەئێستادا بەفەرمانی دادوەر و بەپێی یاسای بازرگانیكردن بە ئەندامانی جەستەی مرۆڤەوە ڕاگیراون وتۆمەتباران لەبەردەم دادوەری لێكۆڵینەوە دانیان ناوە بە تاوانەكەیاندا .


ڕیکلام