ماڵپەڕی شەفافیەت: داهاتی یەك ساڵی سلێمانی زیاتر لە 1 ترلیۆن و 173 ملیار دینارە

  2024-01-04  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
بە گوێرەی ماڵپەڕی شەفافییەت، داهاتی ساڵی رابردووی سلێمانی كە لە رێژەی تۆماری گەنجینەكانی پارێزگاكەوە وەرگیراوە، زیاتر لە 1 ترلیۆن دینارە و بەسەر 10 زۆرترین جۆری داهاتدا دابەشكراوە.

بەگوێرەی ئەو داتایانەی كە ماڵپەڕی شەفافییەت بڵاوی كردوونەتەوە، داهاتی ساڵی 2023 ی سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین كە لە (گەنجینەی 1، گەنجینەی 2، گەنجینەی چەمچەماڵ، گەنجینەی گەرمیان، گەنجینەی هەڵەبجە، گەنجینەی راپەڕین)، كۆكراونەتەوە بریتییە لە 1 ترلیۆن و 173 ملیار و 618 ملیۆن و 353 هەزار و 315 دینار، كە بەشێوەی نەختینە و چەك و مقاصەیە.

هەروەها داهاتی ساڵی رابردووی سلێمانی لە گەنجینەكان بەپێی جۆری داهات دابەشكراوە بۆ 10 زۆرترین جۆری داهات كە بریتین لە، داهاتی رسوماتی راستاندن، داهاتی جۆراوجۆر، نەخۆشی شێرپەنجە 5%، شەقام، ژینگە، تابلۆی ئەڵمانی، بەڵیننامە، چەك، سزادان، مۆڵەت.

ماڵپەڕی شەفافییەت رۆژانە داهاتی پارێزگای سلێمانی و هەڵەبجە و ئیدارە سەربەخۆكانی گەرمیان و راپەڕین بڵاودەكاتەوە، هاوكات داهاتی كۆكراوەی هەفتانە و مانگانە و ساڵانەش دەخاتەڕوو.

 

 



ڕیکلام