لە نەجەف دەستبەسەر 16 موەلیدەدا گیراوە 8 ساڵە نەخراونەتە سەر كارەبای نیشتیمانی

  2020-07-16  | 
دادگا لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکەدا دەکات
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
دەستەی نەزاهەی فیدراڵی لە پارێزگای نەجەف دەستی گرتووە بەسەر 16 موەلیدەی كارەبادا كە لە ساڵی 2012وە نەخراونەتە خزمەت كارەبای نیشتیمانییەوە .

دەستەی نەزاهەی حكومەتی فیدراڵی عێراق لە بەیاننامەیەكدا ڕایگەیاند، فەرمانگەی لێكۆڵینەوەكان لە دەستەكەیان، بە فەرمانی دادگا دەستیگرتووە بەسەر 16 مولەیدەدا لە پارێزگای نەجەف، كە دەبوایە لەساڵی 2012 وە بخرانایەتە خزمەت كارەبای نیشتیمانییەوە .

دەستەكە ئاشكرایكردووە، هەریەكە لەو موەلیدانە  توانای 1750 كەی فییەو لە لقێكی كارەبای پارێزگای نەجەف دانرابوون دەبوایە لە ساڵی 2012وە بخرانانە سەر كارەبای نیشتیمانی پارێزگاكە، بەڵام هەڵگیراون و كاریان پێنەكراوە .

بە گوێرەی بەڵگەنامەكان كە لە شوێنەكە دەستیان بەسەردا گیراوە ئەو موەلیدانە لە ساڵی 2004وە كڕدراون و كاریانی پێنەكراوە .

دەستەی نەزاهەی فیدراڵی ئاشكرایكرد، بە فەرمانی دادوەر دۆسیەی لێكۆڵینەوە  بۆ ئەو كەیسە كراوەتەوە و لە نزیكترین كاتدا دەخرێتە بەر دەمی دادگای لێكۆڵینەوە بۆ ئەوەی بڕیاری پێویستی لە بارەوە بدرێت .

لەگەڵ ئەوەی بە دەیان ملیار دۆلار لە كەرتی كارەبای عێراقدا خەرجكگرتوە، بەڵام لە ماوەی 10 ساڵی رابردوودا یەكێك لە كێشە سەرەكییەكانی عێراق نەبوونی وزەی كارەبای پێویست بووە بۆ هاوڵاتیان .



ڕیکلام