تەندروستی عێراق: 2281 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون

  2020-07-16  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزارەتی تەندروستی عێراق ڕایگەیاند، لە 24 كاتژمێری ڕابردوودا 2281 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون و 90 كەسی بەهۆی پەتاكەوە گیانیان لەدەستداوە .

لە بەیاننامەیەكدا وەزارەتی تەندروستی و ژینگەی عێراق بڵاویكردەوە، ئەمڕۆ 16 هەزار 110 پشكنینی نوێ كراوە و بەوەش تا ئێستا 744 هەزار و 847 كەس پشكنینی كۆرۆنایان بۆ ئەنجامدراوە

وەزارەتی تەندروستی عێراق ئاماژەی بەوەشكردووە، لە ماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 1695 كەس چاكبوونەتەوە .

لەوەتەی كۆرۆنا لە عێراق بڵاوبووەتەوە 86 هەزار و 148 كەس تووشی كۆرۆنا بوون و لەو ژمارەیەش 54 هەزار و 316 كەسیش چاكبوونەتەوە و 3هەزار و 522 كەسیش گیانیان لەدەستداوە .



ڕیکلام