وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا گەیشتە هەولێر

  2020-07-16  | 
هەولێر
ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا گەیشتە هەولێر
فۆتۆ: ئەیوب ساڵح
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ژان ئیڤ لۆدریان وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بە فڕۆکەیەکی تایبەت لە بەغداوە گەیشتە هەولێر.

پەیامنێری تۆڕی هەواڵی ژیان رایگەیاند، کەمێک پێش ئێستا ژان ئیڤ لۆدریان، وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا گەیشتووتە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و لەلایەن قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆک وەزیرانی هەرێمی کوردستان و سەفین دزەیی، بەرپرسی فەرمانگەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی هەرێمی کوردستان پێشوازی لێکرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، بڕیارە سبەینێ هەینی ١٧ی٧ی٢٠٢٠، لۆدریان لەگەڵ بەرپرسانی هەرێمی کوردستان کۆبێتەوە و لەبارەی پەیوەندییەکانی هەولێر و پاریس و دۆخی عێراق و ناوچەکە گفتوگۆ دەکەن.

ئەوەشی خستەڕوو، دیدارەکەی وەزیری دەرەوەی فەڕەنسا بۆ هەرێمی کوردستان یەک رۆژ دەخایەنێت و هەر سبەینێ لۆدریان دەگەڕێتەوە وڵاتەکەی.





ڕیکلام