پێشمەرگە ڕەتیدەکاتەوە ئاڵای عێراق لە بازگەیەکی نزیک کفری بەرزکرابێتەوە

  2020-07-17  | 
بازگەی کارێز لە نزیک کفری
 تۆڕی هەواڵی ژیان
میحوەری حەمرینی هێزی پێشمەرگە ڕەتیدەکاتەوە ئاڵای عێراق لە بازگەیەکی نزیک کفری بەرزکرابێتەوە و دەڵێت، بۆ ھەموو لایەکی ڕوون دەکەنەوە کە ئەو ھەواڵە ھیچ بنەمایەکی ڕاستی تیادا نییە و گرتە ڤیدیۆیەکەش بازگەی کارێز نییە. بەڵکو، ئەو بازگەیە وەک پێشتر لەلایەن پۆلیسی کفرییەوە بەڕێوەدەبرێت.

میحوەری قەرەتەپە - حەمرینی ھێزی پێشمەرگە لە ڕوونکردنەوەیەکدا دەڵێت، ئەمرۆ لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان گرتەیەکی ڤیدیۆیی بڵاوکرایەوە کە تیایدا لەلایەن ھێزێکی سوپای عێراقییەوە یٔاڵای عێراق لەبازگەیەکدا دایٔەنرێ، وا بڵاوکراوەتەوە کە یٔەو شوێنە بازگەی گوندی (کارێز)ی سەر بە ناحیەی جەبارەیە، نزیک بە شاری کفری.
بۆ ھەموو لایەکی ڕوون دەکەینەوە کە یٔەو ھەواڵە ھیچ بنەمایەکی ڕاستی تیادا نییەو گرتە ڤیدیۆیەکەش بازگەی کارێز نییە. بەڵکو، یٔەو بازگەیە وەک پێشتر لەلایەن پۆلیسی کفرییەوە بەڕێوەدەبرێت. دەشڵێت، بۆ ھەموو لایەکی رادەگەیەنن، کە لەچەند رۆژی رابردوودا لێکتێگەیشتنێک لەنێوان ھێزی پێشمەرگەی کوردستان و سوپای عێراقدا ھەبووە لەسەر ئەوەی ئەو ناوچانەی سنوری پارێزگای دیالە و بەتایبەت ڕێگای نێوان کفری-خورماتوو ھەتا گوندی (قوڕیچایی) کە پێشتر بۆشایی یٔەمنییان تیادا بووە، لەلایەن سوپای عێراق و ھێزی پێشمەرگەوە بپارێزرێت.
میحوەری قەرەتەپە - حەمرینی ھێزی پێشمەرگە لە ڕوونکردنەوەکەدا ئاماژەی بەوەشکردووە ، لێکگەیشتنی نێوان پێشمەرگەو سوپای عێراق لەچوارچێوەی دەستوری عێراقدایە و ھەر تەفسیرێکی تری بۆ بکرێت، دەچێتە خانەی چەواشەکارییەوە. ئەوەشی خستووەتەڕوو، لەرابردوودا ئەو رێگایە بەھۆی ھەرەشەکانی داعش و مەترسییەکانی تیرۆرەوە، دڵەڕاوکێی لای ھاووڵاتیان و یٔەو کەسانەش دروست کردووە کە ھاتوچۆیان پێدا کردوە. بۆیە، لەیٔێستادا کە لێکتێگەیشتنێک ھەبێت بە یٔاگاداری ھەموو لایەک و لەپێناو پاراستنی سەر و ماڵ و سەلامەتی ھاووڵاتیاندا، لەچوارچێوەی یٔەرکی یٔێمەدا بووە وەک ھێزی پێشمەرگەی کوردستان.


ڕیکلام