لە ناحیەی شێلادزێ سەر بە پارێزگای دھوک، پیاوێکی تەمەن ٥٥ ساڵ بە بیانووی ئەوەی شوێنی كارەكەی یاسایی نەبووە و لە لایەن هەندێك كەسەوە سكاڵای لێكراوە، لە داخدا سەرجەم كەلوپەلی چافرۆشتنەكەی سوتاند .
فایەق حەسو ئەو پیاوە چایچیە تەمەن ٥٥ سالیە بە ( توری ھەواڵی ژیان) راگەیاند : ئێوارەی یٔەمرو تیمەکانی شارەوانی شێلادزێ ئاگادارکرامەوە، کە شوێنەكە بەتاڵ بکەم لەبەر ئەوە لەلایەن چەند خاوەن دوکانێکی دراوسێ سکالا لەسەرم تومارکراوە و دەبێت تا روژی یەکشەممە لێرە نەمینم .
ئاماژەی بەوەشكرد، ئەم كارە تەنها سەرچاوەی بژێویەتی و هیچ جۆرە موچەیەكی نییە و خاوەنی ١٢ مناڵیشە .
وتیشی: بو ئەوەی یٔەو کەسانەی سکاڵایان لەسەر تومارکردووم و ئارامبن، منیش لەبەر سوتانی دڵی خوم کەلوپەلەکانم لەسەر جادە سوتان .
فایەق حەسو لە سالی ١٩٦٥ دایکبوە و خەڵاکی ناحیەی شێلادزێیە و ، لە سالی ٢٠١٥ لەبەر شەری داعش لە شاری موسڵ گەرایەوە ناحیەی شێلادزە و یٔێستا لەوێ نیشتەجێیە .