وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی هەرێم رایدەگەیەنێت، "سێ پۆست لە زانکۆی پۆلیتەکنیکی هەولێر بۆ جاری دووەم رادەگەیەندرێت و ئارەزوومەندان دەتوانن داواکاری پێشکەشبکەن".
وهزارهتی خوێندنی باڵاو توێژینهوهی زانستی لهڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، له چوارچێوهی ڕێنماییهكاندا (سێ) پۆست له زانكۆی پۆلی تهكنیكی ههولێر بۆ جاری دووهم رادهگهیهدرێت، ههر كهسێك ئارهزوی ههیه و مهرجهكانی تێدایه دهتوانێت له ماوهی دیاریكراودا (C.V) و داواكارییهكهی پێشكهش بكات، تا ناوی له لیستی خوازیاراندا تۆمار بكرێت.
پۆستەکان:
1. یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و خوێندکاران
2. ڕاگرى کۆلێژى تەکنیکى ئەندازیارى
3. ڕاگرى پەیمانگەى تەکنیکى کۆیە
مەرجەکان:
یەکەم: مەرجەکان بۆ یاریدەدەری سەرۆکی زانکۆ بۆ کاروباری قوتابیان و خوێندکاران و، پۆستى ڕاگرى کۆلێژى تەکنیکى ئەندازیارى:
1. هەڵگرى بڕوانامەى دکتۆرا بێت.
2. نازناوى زانستى لە پڕۆفیسۆرى یاریدەدەر کەمتر نەبێت.
3. خزمەتى زانکۆیی لە دە ساڵ کەمتر نەبێت.
دووەم: مەرجەکان بۆ ڕاگرى پەیمانگەى تەکنیکى کۆیە:
1. هەڵگرى بڕوانامەى ماستەر یان دکتۆرابێت و نازناوى زانستى لە (مامۆستا) کەمتر نەبێت.
2. خزمەتى زانکۆیی لە دە ساڵ کەمتر نەبێت.
تێبینیەکان:
- ئەو كهسهی داواکاری پێشکەش دەکات باشترە دیدو بۆچون و بەرنامەى کاری خۆى پێشکەش بکات بۆ بەرەو پێشبردنى زانکۆ بۆ ئەو چوار ساڵەى کە پۆستەکەى وەردەگرێت.
- زانینی زمانى ئینگلیزى و شارەزایی لە بەکارهێنانى تەکنەلۆجیاى بوارى خوێندن و فێرکردن و کارایی بڵاوکردنەوەى توێژینەوەى زانستى هەلى زیاتر بۆ پێشکەشکار دەڕەخسێنیت.
- دواکات بۆ پێشکەشکردنى (C.V) و پوختەى ڕاژە و یەکەمین فەرمانى بەدەستهێنانى نازناوى زانستى و لیستى ناو و ناونیشانى توێژینەوە زانستیە بڵاوکراوەکنى و کارتى نیشتیمانى یاخود ناسنامەى بارى شارستانى، کۆتایی دەوامى ڕێکەوتى (2024/2/21) ڕۆژى (چوارشەممە) دەبێت.
- پێویستە پوختەى ڕاژەى لەلایەن سەرۆکایەتی زانکۆ پەسندکرابێت.
- هەرکەسێک ئارەزوى هەیە و مەرجەکانى سەرەوەى تێدا بەدى دەکرێت دەتوانێ (C.V) و پوختەى ڕاژەى ڕاستەوخۆ لەم بەستەرەى خوارەوە پڕ بکاتەوە و ڕەوانى بکات.
https://forms.gle/GjayM1k7TX7CBsdK9