وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم ڕایدەگەیەنێت، بۆ ناردنی وەجبەی دووەمی نەوتی حکومەتی عێراقی فیدراڵ شاندێکی وەزارەتی سامانە سروشتییەکان لەبەغدایە.
وهزارهتی سامانه سروشتییهكان بڵاوی كردهوه، شاندێکی وەزارەت بۆ ناردنی وەجبەی دووەمی نەوتی سپیی ماڵانی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ بۆ هەرێمی کوردستان لەگەڵ لایەنی پەیوەندیداری وەزارەتی نەوتی عێراق کۆبوونەوە.
ئاماژەی بوەشکردوە، شاندهكهی ههرێم لە بەغدا لەگەڵ بەرپرسە پەیوەندیدارەکانی وەزارەتی نەوتی حکوومەتی عێراقی فیدراڵ کۆبووهتەوە، لە کۆبوونەوەکەدا بەرپرسانی وەزارەتی نەوتی عێراق وەڵامەکانیان ئەرێنی بووه لەسەر ناردنی وەجبەی دووەمی نەوتی ماڵان بۆ هەرێمی کوردستان.
دەشڵێت، شاندهكهی وەزارەت بۆ بەدواداچوون و جێبەجێکردنی رێککەوتنی نێوان هەردوو وەزارەت سەبارەت بە ناردنی بەشە نەوتی هەرێم سەردانی بەغدادی کردووە و دوای ئەوەی دابەشکردنی کاروانی یەکەم بەرەو کۆتایی دەچێت.