جەبار یاوەر: بۆ بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکان پێویستمان بەیەکگرتنی لایەنە سیاسیەکانە

  2024-02-19  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
پسپۆڕێکی بواری سەربازی و ئەمنی ڕایدەگەیەنێت: کۆک نەبوونی لایەنە سیاسیەکان مەترسی گەورە بۆ ئایندەی هەرێم دروست دەکات،بۆیە بۆ رووبەڕوو بوونەوەی کێشەکان پێویستمان بەیەکگرتنی لایەنە سیاسیەکانە.

فەریقی یەکەم جەبار یاوەر پسپۆری بواری سەربازی و ئەمنی ڕایگەیاند: هەرێمی کوردستان بەدەر نیە و ناشتوانێت بەم دۆخەی ئێستاوە بەدەر بێت لە ئاڵۆزیی و ناکۆکیە سیاسی و سەربازییەکانی عێراق و رۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

 وتیشی: لایەنە سیاسیەکانی هەرێم لەسەر ئاڕاستەکردنی سیاسەت و پەیوەندی هەرێمی کوردستان لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و وڵاتانی دراوسێ و زلهێز کۆک نین، ئەوەش مەترسی گەورە بۆ سەر ئایندەی پێگەی هەرێمی کوردستان دروست دەکات.

جەبار یاوەر ئاماژەی بەوەشکرد، هەرێمی کوردستان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی لەگەڵ حکومەتی فیدراڵ و بەرەنگاربوونەوەی هەڕەشەکان بەر لەھەر شتێک پێویستی بەیەک ڕیزی ناوخۆ هەیە.


ڕیکلام