ئەنجومەنی باڵای دادوەری: مانگی ڕابردوو حەوت هەزار و 453 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە

  2024-02-19  | 
دۆسیە:  عێراق
 تۆڕی هەواڵی ژیان
ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق بڵاوكردەوەکە لە مانگی یەکدا 30 هەزار و 895 هاوسەرگیری ئەنجامدراوە و لە بەرامبەردا حەوت هەزار و 453 حاڵەتی جیابوونەوە تۆمارکراوە.

لە دوایین ئاماری مانگانەی تایبەت بە دۆسیەی هاوسەرگیری و جیابوونەوە ئەنجومەنی باڵای دادوەری عێراق ڕایگەیاند: ژمارەی هاوسەرگیری نوێ لە مانگی یەكی ئەمساڵدا گەیشتە 30 هەزار و 895 هاوسەرگیری، هاوكات ژمارەی حاڵەتەكانی جیابوونەوە گەیشتە حەوت هەزار و 453 حاڵەت.

بە پێی ئەو ئامارە بێت: ڕۆژانە نزیكەی 248 حاڵەتی جیابوونەوە لە دادگاكانی عێراق ڕوودەدات و بەو واتایەی لە یەك سەعاتدا لە عیراق 10 حاڵەتی جیابوونەوە تۆماردەكرێت.
 


ڕیکلام