چوار ریستۆرانتی گەشتیاری‌ لە سلێمانی دادەخرێن

  2020-07-18  | 
دۆسیە:  سلێمانى
 تۆڕی هەواڵی ژیان
لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەهۆی سەرپێچیكردن لە رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا چوار ریستۆرانتی گەشتیاری تا كاتێكی نادیار دادەخات.

كوردۆ عەزیز، سەرۆكی لیژنەی ریستۆرانتی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند: بەهۆی پابەند نەبوون بە مەرج و رێنماییەكانی تەندروستی و‌ سەرپێچیكردن له رێكارەكانی خۆپارێزی لە ڤایرۆسی كۆرۆنا، لیژنەكە چوار ریستۆرانتی گەشتیاری لە شاری سلێمانی دادەخات.

ناوبراو ووتیشی: ئەوانەی داخراون هەریەكە لە ریستۆرانتەكانی‌ (مینا، بیكسپێندەر، ئەوتار زەهەبی و چاینینا) بووە و تا كاتێكی نادیار دادەخرێن و خاوەنەكانیان روبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە. 

لیژنەی باڵای ئۆپراسیۆنەكانی دژی ڤایرۆسی كۆرۆنا لە شاری سلێمانی، بەمەرجی جێبەجێكردنی سەرجەم رێنماییەكانی تەندروستی و رێكارەكانی خۆپارێزی دوكان و بازاڕەكانی كردووەتەوە، لەكاتی پابەندنەبونی ئەو شوێنانە دادەخرێن و خاوەنەكانیشیان روبەڕووی رێكاری یاسایی دەكرێنەوە.


ڕیکلام