ڤالا فەرید: بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی کودەتایە بەسەر دەستوردا

  2024-02-22  | 
دۆسیە:  کوردستان
 تۆڕی هەواڵی ژیان
وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان رایگەیاند: ئەوەی دادگای فیدڕاڵی بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان ئەنجامیدا، کودەتا بوو بەسەر دەستووردا و پێچەوانەی هەموو رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانە.

ڤالا فەرید، وەزیری هەرێم بۆ کاروباری پەرلەمان راگەیاند: ئەوەی دادگای فیدڕاڵی کردی، دەرکردنی بڕیار نەبوو، بەڵکو دانانی یاسایەکی نوێ بوو بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، ئەو بڕیارە کە لە بنەڕەتدا یاسایەکی نوێیە، بە هیچ شێوەیەک لە دەسەڵاتی ئەو دادگایەدا نییە.

باسی لەوەش کرد، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی بەرامبەر بە هەرێمی کوردستان  کودەتایە بەسەر دەستووردا، دادگای فیدڕاڵی دەڵێت کورسی کۆتاکان نادەستوورییە، بەڵام روونی نەکردووەتەوە پێچەوانەی کامە ماددە و بڕگەی دەستوورە.

ئەوەشی خستەڕوو، ئەو بڕیارەی دادگای فیدڕاڵی تەواو پێچەوانەی بڕگەی یەکەمی ماددەی ٤٩ـی دەستووری عێراقە، کە دەڵێت دەبێت پەرلەمان نوێنەرایەتی هەموو پێکهاتە جیاوازەکانی عێراق بکات، بڕیارەکەی دادگای فیدڕاڵی جگە لەوەی نادەستوورییە، هاوکات پێچەوانەی ھەموو رێککەوتنە نێودەوڵەتییەکانە بەتایبەتی سەبارەت بە مافی پێکهاتەکان.


ڕیکلام