هێزى پێشمەرگە و سوپاى عێراق رێککەوتن

  2020-07-18  | 
 تۆڕی هەواڵی ژیان
جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان رایگەیاند، لەبارەى جێگیربوو و مانەوەى هێزى سوپاى عێراق لە سنورى خانەقین رێککەوتووین.

جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان رایگەیاند، لەبارەى جێگیربوو و مانەوەى هێزى سوپاى عێراق لە سنورى خانەقین  رێککەوتوون  و بریاردراوە بەهاوبەشى ئەو بۆشاییەئەمنییەى هەبوو پربکرێتەوە.

قارەمان شێخ کەمال جێگری سەرۆكی ئەركان بۆ ئۆپەراسیۆنەكان لە وەزارەتی پێشمەرگە بە (تۆڕى هەواڵى ژیان)ى راگەیاند، لە سنووری خانەقین دوای ئەوەی ھێزێكی سوپاى عێراق جیگیر بوون، پێشمەرگەش داواى کشانەوەى ئەو هێزەى کرد، لە ئیستادا ھەردوو وەزارەتی پێشمەرگە و بەرگری عێراق لەسەر ئەوە رێککەوتوون بەهاوبەشى ئەو سنورى بپارێزن و ئەو بۆشاییەی لە ناوچەكە ھەیە پڕى بكەنەوە .

وتیشى، رێککەوتنەکە بەوشێوەیە، پیشتر ناوچەیەکى بۆشایى لە سنورى گوندى قوڕیچاى کە پێى دەوترێت میحوەرى دوو هەبوو پێشمەرگە و سوپاى عێراق دەیانویست پڕى بکەنەوە، بەڵام ئەوە بەبێ هەماهەنگى نەدەکرا، دواى ئەوەى ئەو هێزانەى سوپاى عێڕاق هاتنە سنورەکە و ژمارەیەکیان مانەوە هێزى پێشمەرگەش ناڕازى بوو ئەوان بێن، دواتر پەیوەندیان بە بەغداوە كرد كە پێویستە ئەو ھێزانە بكشێنەوە، بۆیە بەپێی رێككەوتنێك لە نێوان وەزارەتی پێشمەرگە و وەزارەتی بەرگریی عێراق، ئەو كێشەیە چارە كرا.

ئاماژەى بەوەشکرد، رێکەوتنەکە بەوشێوەیە، ئەو شوێنەى هێزى سوپاى عێراقى لێێە لە کارێزەوە بەدرێژاى 11 کیلۆمەترە بەرەو گوندى قوڕیچاى، بریاردرا بەهێزى پێشمەرگە و سوپاى عێرقى بەیەکەوە پڕبکرێتەوە.

جەختیکردەوە، ئەوە سەرەتایەكی باشە بۆ ئەوەی رێككەوتن بكرێت لەبارەی شوێنەكانی دیكەش و لە ھەر شوێنێك بۆشایی ئەمنیی ھەبێت، بە ھێزی ھاوبەشی پێشمەرگە و سوپای عێراق پڕ بكرێتەوە.

ئەمە دواى ئەوەدێت، نزیکەى هەفتەیەکە سوپای عێراق لە ناوچەی قوڕیچای، کە دەکەوێتە نێوان پارێزگاکانی دیالە، سەڵاحەدین و ناوچەی گەرمیان، ئۆپەراسیۆنێکی دەستپێکردووە، لەوکاتەوە ئەو هێزانە لەوسنورە مانەوە و نەکشانەوە، ئەوەش نیگەرانى هێزى پیشمەرگەى لێکەوتەوە.

داڕشتنەوە: شادان حەسەن 


ڕیکلام